كه‌مترین مووچه 400 هه‌زار دیناره لیژنه‌ی دارایی: پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی گشتی كۆتاییان پێ هاتووه‌و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
لای خۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: مژدانه ده‌ده‌نه خانه‌شینه‌كان به‌وه‌ی كه له‌داڕشتنی یاسای خانه‌نشین ته‌واو بوون و یاسه‌كه‌ش بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه، هیواشی خواست هه‌فته‌ی داهاتوو بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: كه‌مترین موچه‌ی خانه‌شینی 400 هه‌زار دینار ده‌بێت، هه‌روه‌ها مووچه‌ی هه‌ندێك له‌پله‌كانی خانه‌نشین ئه‌وانه‌ی بژێوی زیاتر له یه‌ك كه‌س ده‌گرنه ئه‌ستۆ زیاتر ده‌كرێن.
لیژنه‌ی دارایی، ته‌مه‌نی 63 ساڵی بۆ خانه‌شینكردن دیاریكردووه، به‌پێی یاسا نوێیه‌كه‌ی خانه‌نشین ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته كه كه‌متر له 15ساڵ بۆ 10ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه، به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی له 50ساڵ كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازییه‌كان له‌پله‌ی مووچه‌كانی خانه‌نشین و هه‌ر له‌یاساكه‌دا رێژه‌ی 15% بۆ گرانی بژێویی به‌خانه‌نشینان ده‌درێت.
دلێر عه‌بدولقادر وتیشی: \"دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه له لیژنه‌كه‌یان كۆتایی پێدێت ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، تا ئێستا هیچ كوتله‌یه‌كیش په‌رله‌مانیش ناڕازی نییه له‌و یاسایه، به‌و پێیه‌ی خزمه‌ت به ته‌واوی خانه‌نشینان ده‌كات.
خه‌ندان "
