800 مزگه‌وتی كوردستان ئاهه‌نگی مه‌ولود ده‌گێڕن
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ له‌مڕۆوه ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) ره‌وانه‌كراوه، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، كه‌وا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی داوه‌ته سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم كه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته ئه‌م یاده زیندوو بكه‌نه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 800 مزگه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاهه‌نگی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت’
گوتیشی :’زۆرترین ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ش له‌پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌مزگه‌وت و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كاندا ئاهه‌نگی ئایینی به‌ڕێوه‌بچێت’.
نه‌قشبه‌ندى راشیگه‌یاندووه كه له‌سعودیه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا زیندوكردنه‌وه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر به بیدعه و زیاده‌ڕۆیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ئاهه‌نگ ناگێڕدرێت به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌وه ناسراوه كه گرنگیه‌كی زۆر به‌م یاده ده‌دات
باس‌نیوز
