بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمۆبیلی هاووڵاتیەكی دانیشتووی دووزخورماتوو تەقیەوە
سەرچاوەیەك لەئاسایشی قەزای دووزخورماتو كە نەیوویست ناوی بلاوبكرێتەوە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنیری ڕاگەیاند: لەگەڕەكی سەربازی قەزای دووزخورماتوو هاووڵاتیەكی بەڕەگەز تورکمان کە ئۆتۆمۆبیلەكەی لەبەر دەم ماڵی خۆیدا ڕاوەستابوو، بەدوای بیستنی تەقینەوەیەکەدا لەماڵ دێتە دەرەوە و دەبینێت ئۆتۆمۆبیلەكەی بەتەواوەتی سوتاوە .
سەچاوکە گوتی: دەستبەجێ هێزە ئەمنیەكان گەیشتنە شوێنەکە و لیكۆلینەوە لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکە بەردەوامە.
شایانی باسە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیای سیراتۆ بووە و بەتەواوەتی سووتاوە، بەڵام ئەم رووداوە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
