له ساڵڕۆژی پۆلیسدا رێز له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌نرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كه ده‌كه‌وێته 9ی كانوونی دووه‌م، هه‌موو ساڵێك، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به تایبه‌ت پاڵه‌وانانی پۆلیس ده‌كات.
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندوه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كه ده‌كه‌وێته رۆژی (9/1) ی هه‌موو ساڵێك، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات و سبه‌ینێش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه رێز له چه‌ندین پۆلیس و رێپێدراو ده‌نرێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ساڵانێكی زۆره له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن.
رائید كاروان وتیشی: \"له‌م رۆژه‌دا به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه گیانفیدای ئارامی و سه‌قامگیری و یاساپارێزی ده‌بین بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان، دووباره رۆژی پۆلیس پیرۆز بێت له سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كوردستان، هیوادارین هه‌میشه له ئارامیدا بژین\"".
خه‌ندان "
