ئه‌مساڵ تونێله‌كه‌ى مه‌سیف ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مساڵ تونێله‌كه‌ى مه‌سیف ده‌كرێته‌وه‌

ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵ 2014 تونێلى مه‌سیف ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پیرمام سه‌لاِحه‌ددین رایده‌گه‌یه‌نێ 50٪ى كارى كۆنكرێتى ته‌واو بووه‌و مانگى 6ى ئه‌مساڵ به‌ رووى شۆفێران و هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌.
جه‌نگاوه‌ر ئاژگه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌سیف- سه‌ڵاحه‌ددین سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر، رایگه‌یاند هاوینى ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى تۆنێلى مه‌سیف كه‌ به‌ درێژایی نزیكه‌ى 1500 مه‌تر، هاتن و چوونه‌ ده‌كرێته‌وه‌، گوتیشى ’ئێستا 50٪ى كاره‌كانى كۆنكرێتكردنى تونێله‌كه‌ ته‌واو بووه‌و شه‌و رۆژ كارى تیادا ده‌كرێت، به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه‌ دانراوه‌ مانگى 6ى ئه‌مساڵ ده‌كرێته‌وه‌’.
پرۆژى رێگه‌ى جووت سایدى ستراتیژى (كۆرێ-شه‌قـلاوه‌-قه‌ندیل) به‌ گوژمه‌ى نزیكه‌ى 200 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى و به‌درێژى 51 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى یوكسه‌لى توركى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دوو تونێل ده‌بڕێت به‌ دریژى تێكراى 2630 مه‌ترو چه‌ندین پردی به‌رزو پردى تر كه‌ له‌ دیزانیدا هاوشێوه‌ى رێگا نێوده‌وله‌تیه‌كانه‌.
پسپۆرانى هاتووچۆ پێشبینى ده‌كه‌ن به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگه‌یه‌ كێشه‌ى هاتووچۆى هاووڵاتیان و شۆفێران بۆ قه‌زاكانى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر تا ئاستێكى باش چاره‌سه‌ربێت.












باسنیوز
Top