بەهای 950 ملیۆن دینار كەلو پەلی پێویست بۆ بەشە نلاوخۆییەكانی زانكۆی سەلاحەددین دابەش كرا .

 بەهای 950 ملیۆن دینار كەلو پەلی پێویست بۆ بەشە نلاوخۆییەكانی زانكۆی سەلاحەددین دابەش كرا .
د. سەعدوڵڵا عەباس رەشید یاردەدەری سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین بۆ كاروباری قوتابیان رایگەیاند: كە ئەمڕۆكە بای پتر لە نۆسەدو پەنجا ملیۆن دینار كەلو پەلی پێویست لە بەفر گرو تەباخ و جل شۆرو دۆشەك و قەرەویلەو بوتڵی غازو بەرادی ئاوو سۆپاو دۆلاب و ئامێری ئاگر كوژێنەوەو چەندین كەلو پەلی تر بە سەر بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆدا دابەش كران، بە تایبەتیش ئەو بەشە ناوخۆییانەی ئەمساڵ كراونەتەوە.
ئەو هەڵمەتەی دابین كردنی كەلو پەلەكان دوای ئەو بەڵێنە دێ كە بە قوتابیانی ئەو بەشە ناوخۆۆییانەمان دابوو، بە مەش زۆرینەی پێداویستییەكان دەستەبەر كراون و وا چاوەڕوان دەكەین كە بۆ ساڵی ئایندە هیچ كیچشەیەكمان لەو بوارەدا نەمێنێ.
هەروەها د. سەعدوڵڵا ئەوەشی راگەیاند كە هەموو لایەنە پەیوەندی دارەكان زۆر بە جدی و بە پەلە كارییان كردووە بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست دا دەستە بەری ئەو كەلو پەلانە بكرێت .
Top