زیانەکانی تەقینەوەی ئەمڕۆی کەرکووک زیادی کرد
بە پێی دوایین هەواڵی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر لە شاری کەرکووکەوە، ئاماری کوژراو و برینداری تەقینەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی شاری کەرکووک گەیشتە ٣ شەهید و ٥٥ بریندار.
سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکە بە پەیامنێری راگەیاند: لە ناو سێ گوژراوەکەدا تەرمی کەسێک ناسراوەتەوە و دوو کەسەکەی دیکە بە هۆی شێوانی جەستەیان ناناسرێنەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، چەند پارچە گۆشت لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزراونەتەوە کە رەنگە پارچەی لەشی کەسە خۆکوژەکە بن.
هەر بەگوتەی ئەم سەرچاوەیە، تەقینەوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە روویداوە، بەڵام تا ئێستا قەبارە و جۆری ئۆتۆمبێلەکە نەزانراوە.
