له كه‌ڵه‌ك خۆپیشاندانه
خۆپیشاندەران، رێگەی ’كەڵەك – بەردەرەش’ هه‌روه‌ها رێگەی سەرەكی ’بەردەرەش – دهۆك’ یان داخستووەو داواكارن له به‌رپرسانى ناحیه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه زه‌وى دابه‌ش بكه‌ن و به‌خه‌ڵكى ناحیه‌كه‌ى بده‌ن نه‌وه‌كو خه‌ڵكانى دیكه.
ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بۆ (باس‌نیوز) ئاماژه‌یان به به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كه‌یان دا له ئه‌گه‌رێكدا كه به‌رپرسان به‌ده‌م داواكانیانه‌وه نه‌یه‌ن و دۆسیه‌ى پێدانى زه‌وى بۆ خه‌ڵكى ناحیه‌كه روون و ئاشكرا نه‌بێت.
خۆپیشاندەرانی ناحیەی كەڵەك گوتیشیان ’لەو پارچە زەویانەی دابەشكراوە تەنها چه‌ند كه‌سێك لە ناحییەكەمان سودمەند بووە ئه‌وانه‌ى دیكه خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى ناحیه‌كه‌مان وه‌رى گرتووه’.
ناحیه‌ى كه‌ڵه‌ك سه‌ر به قه‌زاى خه‌باتى پارێزگاى هه‌ولێره‌و كه‌وتووه‌ته رۆژئاواى شارى هه‌ولێر، نزیكه‌ى 40 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێره‌وه دووره.
باس‌نیوز
