باڵەكایەتی.. رەشەبایەكی بە هێز ناوچەكەی گرتۆتەوە
لەبەر نەبوونی دەزگای كەشناسی و لایەنی پەیوەندیدار لە ناوچەكە نەمان توانی ئاستی خێرایی باكەو پلەكانی سەرما دیاری بكەین، بەڵام وەك هاوڵاتیانی ناوچەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر باسیان لێوەكرد، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو رەشەبا بەو چەشنە ناوچەكەی نەگرتۆتەوەو سەرماو سۆڵی وەها لە ناوچەكە نەبوو.
هەرچی زیانەكەشیەتی لە دەیان شوێنی ناوچەكە لق و پۆپی درەختەكانی شكاندوە، ئەمە جگە لە بەستەڵەك بوونی ئاوی خواردنەوەی ناوچەكەو پەككەوتنی زۆربەی خێزانەكان و لە شارەدێی حاجی ئۆمەرانیش وێرایی نەبوونی هەور لە ئاسمان بەڵام بەفری چیاكان لەگەڵ خۆی دەهێنێت و رەوشی هاتوو چۆی ئەستەم كردوە.
