هه‌ولێر.. پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی و مولیده ئه‌هلییه‌كان راگه‌یه‌نرا
قاره‌مان مه‌ولود، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی مولیده ئه‌هلییه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا، ده‌ركه‌وت كه له‌مانگی یه‌ك (1 كانونی دووه‌می 2014) 18 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان ده‌درێت، شه‌ش سه‌عاته‌كه‌ی تر كاره‌بای مولیده ده‌بێت.
قاره‌مان مه‌ولود وتیشی: \"به‌مجۆره خشته پێدانی مولیده‌ی ئه‌هلی دانراوه، له ناوشاری هه‌ولێر رۆژی یه‌كه‌م له‌سه‌عات 6 به‌یانی تا 12 ی نیوه‌ڕۆ، رۆژی دووه‌م له 12ی نیوه‌رۆ تا 6 ئێواره، رۆژی سێیه‌م له 6 ئێواره تا 12 شه‌و كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت، نه‌رخی یه‌ك ئه‌مپێریش حه‌وت هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت\"".
لیژنه‌ی به‌دواداچونی مولیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سه‌باره‌ت به ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له بنه‌سڵاوه و شاوێش و پیرزین و مه‌لائۆمه‌ر و شاری زێڕین، ئه‌وانه هه‌موو رۆژێك له سه‌عات پێنجی ئێواره تا سه‌عات 11 شه‌و كاره‌بای مولیده‌یان پێده‌درێت، واتا ته‌نها به‌شه‌و پێیان ده‌درێن، بۆ ئه‌وانیش به هه‌مانشێوه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك حه‌وت هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
روونیشیكرده‌وه: سه‌باره‌ت به سنووری قه‌زای سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌موو رۆژێك له‌سه‌عات پێنجی ئێواره تا 12 شه‌و كاره‌بای موه‌لیده‌یان پێده‌درێت كه ده‌كاته حه‌وت سه‌عات، بۆئه‌وانه‌ش بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك هه‌شت هه‌زار و 500 دینار وه‌رده‌گیرێت.
خه‌ندان "
