پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات
به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات
پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵەکەتان لێ ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
جێگەی خۆشحاڵییە کە ئێستا بەهۆی ئازادی و ئەو پێشکەوتنەی لە بواری تەکنیکی گەیاندندا هاتۆتە کایەوە وڵاتەکەمان خاوەنی ژمارەیەکی زۆر ناوەندی ڕاگەیاندنە و گەلەکەمان دەتوانێ ڕەوایەتیی دۆزی خۆی بە دنیا بناسێنێت. بۆیە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان ئەرکێکی پیرۆزیان دەکەوێتە سەرشان و پێویستە هەموویان پێکەوە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی گەلەکەمان و بەرگری لە هوشیاری و بیری نەتەوەیی بکەن.
کەناڵی ئاسمانیی کوردسات یەکێکە لەناوەندە میدیاییە چالاکەکانی کوردستان و وێڕای گەیاندنی پەیامە سیاسییەکەی، گرینگییەکی زۆریشی بە هونەر و ئەدەب داوە و جێدەستی دیارە. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31 /12/2013
