لە سێ ساڵدا ٤هەزار و ٢٤٢کەس لە کەرکووک شەهید و برینداربوونە
سەرچاوەیەك لە سوپایی عێراقی بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: \" لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی شاری كەركووك بوونەتە قوربانی دەستی كردەوە تیرۆریستیەكان و ساڵ لە دوای ساڵ ئامارەكان بەرزبوونەتەوە.
بەپێ ئەو ئامارەكان لە ساڵی 2011دا ڕێژەی شەهیدی هاووڵاتی و پۆلیس و سوپایی عێراقی و هێزی سەحوە و هێزەكانی ئاسایش ١٦١ كەس بوونە و بریندارەكانی هەمان ساڵیش ٩٤٢ كەس بوونە هەر لەو ساڵەدا ١٤ ئۆتۆمبێل تەقیوەتەوە و ٢١٥ بۆمب تەقیوەتەوە و ٨٤ حاڵەتی ڕفاندن هەبووە.
بەپێ ئاماری ساڵی 2012 ڕێژەی شەهیدی هاووڵاتی و پۆلیس و سوپایی عێراقی و هێزی سەحوە و هێزەكانی ئاسایش سەركەتوە بۆ ١٩٦ كەس و ڕێژەی بریندارەكانیش ٩٣ كەس بوونە و ڕێژەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە بۆ 59 ئۆتۆمبێل و تەقینەوەی بۆمبیش بۆ ٩٣٢ و حاڵەتی ڕفاندن بۆ ٤٠ كەس.
بەپێ ئاماری ساڵی 2013 كە تاكو ٢٨ی كانوونی یەكەم بەم شێوەیە بووە كە ڕێژەی شەهیدی هاووڵاتی و پۆلیس و سوپایی عێراقی و هێزەكانی سەحوە و ئاسایش بەرزبۆتەوە بۆ ٣٩٢ كەس و ڕێژەی بریندارەكانیش بەرزبوەتەوە بۆ هەزارو٦١٩ كەس و تەقینەوەی ئۆتۆمبێل بەرز بوەتەوە بۆ ٧٢ ئۆتۆمبێل و تەقینەوەی بۆمب ٦٤٥ و حاڵەتی ڕفاندن ٢٦ كەس بووە.
بەو پێیەش بێت لە ماوەی سێ ساڵدا لە كەركووك ٤هەزر ٢٤٢ كەس شەهید و برینداربوونەوە و هەزارو١٨١ بۆمب تەقیوەتەوە لە گەڵ تەقینەوەی ١٤٥ ئۆتۆمبێل و حاڵەتی ڕفاندنیش ١٥٠ كەس بووە."
