کۆمسێۆن : بۆ هەڵبژاردنی داهتوو تۆماری دەنگدەران لە رێگەی پەنجەمۆری ئەلیکترۆنیەوە ئەنجام دەدرێت
میقداد شەریفی، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن لە کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی راگەیاند: ئەو کارتە ئەلکترۆنییەی بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەکرێت، هەمو زانیاریەکانی تایبەت بە دەنگدەر لە خۆ دەگرێت، کە یەکێک لەو زانیاریانە جێگیرکردنی ناوی چواری دەنگدەرە و پەنجەمۆری دەنگدەریشی تێدا جێگیر دەکرێت، ئەمە سەرباری دانانی وێنەی دەنگدەر لە نێو کارتەکەدا.
هەروەها رونیشیکردەووە،کە کۆمسیۆن پرۆژەیەکی گەورەی بەدەستەوەیە بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەواوی زانیاریەکان لە داهاتوودا لە کۆنگرەیەکی تری رۆژنامەنووسیدا دەخرێتەڕوو. وا بڕیارە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی 30/4/2014بەڕێوەبچێت و وەک کۆمسیۆنیش رایگەیاندبوو، (42) هاوپهیمانی و (277) قهواره بهشداری ههڵبژاردنەکە دهكهن.
