حكومه‌تی‌ هه‌رێم رۆژێكی‌ تری‌ كرده‌ پشوو

حكومه‌تی‌ هه‌رێم رۆژێكی‌ تری‌ كرده‌ پشوو
به‌رێوبه‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئاینی‌، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، ئاشكرای‌ كرد رۆژی‌ 13/1/2014 كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌وه‌، رۆژی‌ له‌دایكبوونی‌ "فەخری كائینات پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكات" پشووی‌ ره‌سمییه‌ له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە ڕاگەیاند: لیژنەی باڵای دیاریكردنی سەرەتای مانگەكانی كۆچی لە هەرێمی كوردستان بە پشتبەستن بە بڕیاری دیوانی وەقفی سوننە عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕۆژی پێنجشەممە 2/1/2014 ڕێكەوتی یەكەم ڕۆژی مانگی (ربیع اڵاول)ی ساڵی 1435ی كۆچی دەكات .

وتیشی: ڕۆژی دووشەممە 13/1/2014 ڕێكەوتی 12ی (ربیع اڵاول) یادی لەدایكبوونی فەخری كائینات پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكات، مەریوان نەقشبەندی وتیشی: ڕۆژی دووشەممە 13/1/2014 پشووی ڕەسمیە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت، بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات .






خه‌ندان
Top