نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هیلیه‌كان زیادكرا
به‌كر ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: دانانی خشته‌ی نوێی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان په‌یوه‌ندی به نرخه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی زۆری لۆده‌وه پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌میكردوه بۆ 18 سه‌عات له شه‌و و رۆژێكدا، بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پڕ بكرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: له مانگی رابردودا چوار سه‌عات بڕینی كاره‌بایان هه‌بووه، به‌ڵام مانگی داهاتوو (یه‌ك) شه‌ش سه‌عات بڕینی كاره‌بایان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له سه‌عاتێكدا 400 دیناره، بۆیه له‌ماوه‌ی مانگه‌كه‌دا نرخه‌كه ده‌كاته حه‌وت هه‌زار دینار، بۆیه له‌گه‌ڵ بڕینی كاره‌بای نیشتمانیدا نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان زیاد ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده ئه‌و نرخی له‌گه‌ڵ گوزه‌رانی خه‌ڵكیدا ده‌گونجێت، ناوبراو وتی: "خه‌ڵك كاره‌بای ده‌وێت، وه‌زاره‌تی كاره‌باش توانای 18 سه‌عات كاره‌بای له شه‌و و رۆژێكدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پڕی بكه‌نه‌وه".
خه‌ندان
