پۆلیسی ھەولێر، ھاوڵاتیان لە سەقامگیری ئاسایشی تەواو دڵنیا دەکاتەوە

پۆلیسی ھەولێر، ھاوڵاتیان لە سەقامگیری ئاسایشی تەواو دڵنیا دەکاتەوە
پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، لە بۆنەکانی سەری ساڵی زایینیدا, لە ٢٥ ئەم مانگەوە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ھێزەکانیان بە ھاوکاریی پۆلیسی ھاتوچۆ و زێرەڤانی و ئاسایش، ئامادەکارییەکیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان کردووە، ھاووڵاتیانی دڵنیا کردەوە.


گوتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رائید کاروان عەبدولکەریم ئاشکرایکرد: سەرجەم ھێزەکانیان بە ھەماھەنگیی پۆلیسی ھاتوچۆ و زێرەڤانی و ئاسایش، خستووەتە ئامادەباشییەوە و لە ٢٥/١٢/٢٠١٣وە تا ٥/١/٢٠١٤، لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی ئەو شوێنانەی کە بە بۆنەی سەری ساڵەوە ئاھەنگیان تێدا ساز دەکرێت.

رائید کاروان روونیشیکردەوە: جگە لە پاراستنی ئەمنییەتی ئەو شوێنانەی کە ئاھەنگیان تێدا بەڕێوە دەچێت، لە رێگەی تیمی گەڕۆکەوە سەر و ماڵی ھاوڵاتیان لە شەوی سەری ساڵدا دەپارێزرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکی بەردەوام مەفرەزەی گەڕۆک بەناو گەڕەک ‌و کۆڵانەکاندا دەسووڕێنەوە.
Top