هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار
ئه‌مڕۆ د. ئومێد سه‌باح وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی پارێزگای ئه‌نبار خسته‌ڕوو.
وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار جێگه‌ی نیگه‌رانین و ئێمه به په‌رۆشه‌وه سه‌یری سه‌قامگیری و ئاسووده‌یی هاووڵاتیان له‌و پارێزگایه‌دا ده‌كه‌ین.
وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ڵێت: \"هیوادارین هه‌رچی زووتره كۆتایی به كێشه‌كانی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار بهێنرێت\"".
داواشده‌كات له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م پارێزگایه هه‌موو لایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و دیالۆگ و لێكتێگه‌ییشتن بگه‌ڕێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه \""ناكرێ بابه‌تی دژایه‌تی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تێكه‌ڵی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و داواكارییانه بكرێت كه خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه هه‌یانه و بابه‌تێكی ڕه‌وان و پێویسته گوێیان لێ بگیرێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه\"".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دانیشتوانی پارێزگای ئه‌نبار و هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و شاره به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، گرژی و ئاڵۆزی له‌و شاره‌دا روویداوه و دوێنێش هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌حمه‌د عه‌لوانی په‌رله‌مانتاری لیستی عیراقییه‌یان ده‌ستگیركرد و برایه‌كی ئه‌و په‌رله‌مانتاره و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانیشیان كوشت.
"
