قوتابییه‌كی هه‌ولێر له یه‌مه‌ن ده‌بێته موجاهید و ده‌كوژرێت
كارمه‌ندی بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌سنه‌زان بوو
كارمه‌ندێكى بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له شارى هه‌ولێر له مانگى رابردووه له وڵاتى یه‌مه‌ن كوژراوه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌نێوی ته‌واوكردنی خوێندن چووه‌ته ئه‌و وڵاته و دواتر په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له ناحیه‌ى كه‌سنه‌زانه‌وه تایبه‌ت به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گه‌ڕه‌كى 11ى ئادار له كه‌سنه‌زان كه كارمه‌ندى بنكه‌ى ته‌ندروستى كه‌سنه‌زان بووه و نێوی سیانی لای (باس‌نیوز) پارێزراوه، پێشتر مۆڵه‌تى خوێندنى وه‌رگرتووه و له مانگى رابردووه‌وه له وڵاتى یه‌مه‌ن كوژراوه.
به‌پێى هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى نافه‌رمى، ئه‌و هاووڵاتییه كه بۆ خوێندن له یه‌كێ له زانكۆ ئیسلامییه‌كانى یه‌مه‌ن مۆڵه‌تى وه‌رگرتبوو، له ریزه‌كانى گرووپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌رێكخراوى قاعیده له یه‌مه‌ن كوژراوه.
جێی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره هاووڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كانى وڵاتى یه‌مه‌ن ده‌كوژرێت.
باس‌نیوز
