پلەی ئەو فەرمانبەرانەی زیادكردنی مووچە دەیانگرێتەوە
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت \'\'دوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2014 ، زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە\".
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بۆ ئەو مەبەستە 2 ترلیۆنو 250 ملیۆن دینار تەرخانكراوە، جگە لەوەش 1 ترلیۆن و 600 ملیار دینار بۆ زیادەی مووچەی خانەنشینی تەرخانكراوە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی \'\'دوای سەری ساڵ و بڵاوكردنەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی حكومەتی عێراق، پرۆسەی زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە\'\'.
سەبارەت بەوەی ئەو پلە وەزیفییانە كامانەن، كە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، نەجیبە نەجیب گوتی \""تێكڕای فەرمانبەرانی پلە 10 تاوەكو پلە 4 لە وەزارەتەكانو دامودەزگاكانی دەوڵەت دەگرێتەوە، جگە لەو وەزارەتانەی یاسای تایبەتیان هەیە بۆ مووچە\'\'.
روونیكردەوە ئەو وەزارەتانەی زیادەی مووچە نایانگرێتەوە بریتین لە خوێندنی باڵا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەكانی: نەوت، كارەبا، ناوخۆ و بەرگری. لەبەرئەوەی ئەو وەزارەتانە یاسای دەرماڵەی تایبەتی خۆیان هەیە، \""ئەم هەنگاوەی حكومەتیش بۆ ئەوەیە ئەو وەزارەتانەی دیكە یەكسان بن لەگەڵ ئەم وەزارەتانەی كە ئێستا زیادەی مووچە نایانگرێتەوە\'\'.
رووداو
"
