19 هه‌رزه‌كاری كوردی خورماتوو بۆ جیهادكردن چوونه‌ته سوریا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاى خورماتوو دوێنێ شه‌ممه راگه‌یاند ژماره‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا له قه‌زاى خورماتووه‌وه روویان له وڵاتی سوریا كردووه بریتین له 19 گه‌نج و ئه‌و گه‌نجانه‌ش چوونه‌ته نێو ریزه‌كانی به‌ره‌ى نوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد \'به‌پێی زانیارییه‌كانمان تاوه‌كو ئێسته له‌و ژماره گه‌نجانه‌ى كه روویان كردووه‌ته سوریا و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته كه‌سێكیان لێ كوژراوه و هه‌فته‌ی رابردووش هه‌رزه‌كارێكی كوردى ته‌مه‌ن 17 ساڵ كوژراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته‌ش له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه پرسه‌یان بۆ دانه‌نراوه\'.
سه‌باره‌ت به‌ڕێگری له‌و گه‌نجانه‌ى ئێسته ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و سوریا بڕۆن سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس رایگه‌یاند زانیاریمان له‌به‌رده‌ستدایه كه گه‌نجانی تر هه‌ن به‌نیازن به‌ره‌و سوریا بڕۆن، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێت له كه‌مترین كاتدا ده‌ستگیر بكرێن و رێگریان لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن به‌ره‌و سوریا بڕۆن.
ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه به‌به‌رده‌وامی له باشوری كوردستانه‌وه گه‌نجان به‌مه‌به‌ستی جیهادكردن روو ده‌كه‌نه وڵاتى سوریا و تاوه‌كو ئێسته‌ش چه‌ندین گه‌نج كوژراون.
باس‌نیوز
