ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشووی سه‌ری ساڵی زاینی راگه‌یاند
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: رۆژی 1 و 2/ 1 / 2014 كە رێكەوتی یەكەم رۆژی ساڵی تازەی زایینیە، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌ت بێت، رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، پشووی ره‌سمی ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتووش پشووی ئاساین له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا.
خه‌ندان
