كۆمسیۆن له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانه‌وه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی قه‌واره سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوێنێ ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ تۆماركردنی لیست و قه‌واره‌ی نوێ دانرابوو تا خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كۆتایی هات، هه‌روه‌ها تۆماركردنی كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش تا 2-1-2014 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: \"پێشتر زۆرێك له لیسته‌كان ناوی كاندیده‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌ش كردبوو، ئێستاش تا 2-1 ده‌توانن كاندید بگۆڕن یان ئه‌وانه‌ی ئێستایان بهێڵنه‌وه و جێگیریان بكه‌ن\"".
راشیگه‌یاند: كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا 3-1-2014 به‌رده‌وام ده‌بێت، له ئێستاشدا قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستیان به ناردنی لیستی كاندیده‌كانیان كردوه.
بڕیاره له 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستاوه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردوه.
خه‌ندان "
