ڕێکخراوێکی کەمئەندامان:نەبینینی کەمئەندام لە کۆنگرەی گۆڕان جێگەی نیگەرانییە

ڕێکخراوێکی کەمئەندامان:نەبینینی کەمئەندام لە کۆنگرەی گۆڕان جێگەی نیگەرانییە
ئەمڕۆ کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە بەستنی یەکەمەین گۆنگرەی خۆی،واش بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت،سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستانیش بەهۆی نەبینینی کەم ئەندامەوە ڕەخنە لە بزووتنەوەکە دەگرێت.



سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان\"عومەر کەریم\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\""لەساتەوەختی دەست پێکردنی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە سات بەسات بەشێوەی ڕاستەوخۆ بینەری ئەو کۆنگرەیەین بەڵام تاکو ئێستا کەم ئەندامێکمان لەناو کۆنگرەکەدا نەبینیوە\"".

گووتیشی:\""بزووتنەوەی گۆڕان لەڕابردوودا زۆر باسی لەداواو خواستەکانی کەم ئەندام کردوەو پشتگیری داواکاریەکانی ئێمەشی کردوە بەڵام نەبوونی کەم ئەندام وەکو نوێنەری کەم ئەندامان لە کۆنگرەکە لەگەڵ هەڵوێستەکانی پێشوویان یەک ناگرێتەوە\"".

سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان هیواشی خواست هاوشێوەی کۆنگرەی حیزب و لایەنەکانی دیکە کەم ئەندام ئامادەگی هەبێت\""."
Top