گرفتی کەمی بەنزین لەسلێمانی سەر هەڵدەداتەوە
بەڕێوەبەری دابەش کردنی بەرهەمە نەوتیەکانی سلێمانی\"جەمال عەلی\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""کێشەکە بەهۆی کەمی ناردنی سووتەمەنیەوە بووە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە دوای گەیشتنی نوێنەری ئێمە بۆ وەزارەت بڕیاری چارەسەر کردنی کێشەکە دراوە\"".
گووتیشی:\""وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەمڕۆ بڕی پێویست و هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی سووتەمەنیمان بۆ دەنێرێت بەڵام وەرگرتنی ئەو سووتەمەنیە کەمێک کاتی دەوێت تاکو دەگاتە سلێمانی\"".
جەختیشی کردەوە:\""بەدڵنیایەوە ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر دەبێت\"".
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە،پێشتر گرانی نرخی بەنزین و قەرەباڵغی بەردەم بەنزینخانەکان شۆفێرانی هەراسان کردبوو،ماوەی چەند مانگێکیشە بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ هەر لیترێک بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەکان پێنج سەد دینار لە شۆفێران وەردەگیرێت ،بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم وێرای ئەوەی قەرەباڵغی بەنزینخانەکانی نەهێشتبوو بەڵام چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمی بەنزینەوە لەسلێمانی تا ڕادەیەک قەرەباڵغی بەردەم هەندێک لە بەنزینخانەکان دروست بوویەوە."
