كۆمسیۆن ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستپێكرد
دوای چه‌ند جارێك دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی 2005 ه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌ره‌نجام، كۆمسیۆن ناچاربوو به 30-40-2014 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رازی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی تیادا ئه‌نجام بدرێت، له رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌رگای وه‌رگرتنی كاندید و هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌ی نوێ به رووی لایه‌نه‌كاندا كراوه ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: له رۆژی 24ی كانوونی یه‌كه‌م تا 28 كانوونی یه‌كه‌م، قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌توانن لیستی كاندید و هاوپه‌یمانییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن تۆماریان بكات.
وتیشی: \"ئه‌وانه‌ی پێشتر كاندیدیان پێشكه‌شكردوه ده‌توانن بیان گۆڕن ده‌شتوانن بیان هێڵنه‌وه، هه‌روه‌ها قه‌واره‌ی نوێ ده‌توانن ناویان تۆمار بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه\"".
خه‌ندان"
