ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەردەبێت
مەسعوود كاڕەش بەرێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی: ئەم پڕۆژەیە بەشێكە لە پڕۆژەكانی دیكەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆ دابینكردنی ئاو بۆ شاری هەولێر، لە ئێستاشدا لەلایەن كۆمپانیایەكی توركییەوە پڕۆژەی فراوانكردنی ئاوی ئیفرازی سێ كاری لەسەر دەكرێت و بەپێی بەڵێنی كۆمپانیاكە ئەو پڕۆژە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تا مانگی شەش كۆتایی دێت و بەوشێوەیەش گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت.
