مەكتەب سیاسییەكی یەكگرتوو هێرشدەكاتە سەر عادل ئیمام
عادل ئیمام لە لێدوانێكیدا دەربارەی ئەو مشتومڕەی لەسەر عەبدولفەتاح سیسی دروست بووە، دەڵێت “تاوەكو ئێستا سیسی باشترین سەرۆكی میسر بووە، ئەو پەیمانەی بە خەڵكی داوە جێبەجێی كردووە، من هیچ كەسێكی دیكە بە شایستەی سەرۆكی میسر نازانم جگە لە سیسی، بۆیە داوا لەو دەنگە ناڕازییانە دەكەم واز لە گێرەشێوێنی بهێنن”.
ئەبوبەكر عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەبەرامبەر ئەم لێدوانەی عادل ئیمام، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: \"" ئەمجارەیان بەم لێدوانە كۆمیدییەی گاڵتە بە دیموكراسی و بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەشی دەكات\"".
مەكتەب سیاسییەكەی یەكگرتوو دەشڵێ \""هەروەها سەلماندی نە (عادل)ەو نە (ئیمام)\"" .
عەبدولفەتاح سیسی كە ئیخوان موسلیمینی لەدەسەڵات دوورخستەوە، لەلایەن توێژی هونەرمەندانی وڵاتەكەیەوە پشتیوانی دەكرێ.
رووداو "
