كەركووك ...لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 16 بۆمب تەقیوەتەوە

كەركووك ...لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 16 بۆمب تەقیوەتەوە
لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا 18 شەهید و 11 برینداری لێكەوتۆتەوە لە ئەنجامی كردەوە تیرۆریستیەكانی گروپەكان .


سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند\" لە ماوەی پێنج ڕۆژدا كە لە بەرواری 17-12-تاكو22-12ی ئەم مانگە 16 بۆمبی چێنراو تەقیوەتەوە و لە گەڵ پۆچەڵكردنەوەی 8 بۆمبی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆریستیانە 18 شەهید و 11 برینداری لێكەوتۆتەوە لە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیانی شارەكە .

ئەوەیشی گووتی \"" هەر لەو ماوەیەدا 2 سارۆخی كاتیوشا تەقیوەتەوە لە گەڵ ڕفاندنی كەسێك و فڕێدانی تەرمی كەسێكی دیكە و لەو ماویەدا هێرش كراوەتە سەر فەوجی 4ی لیوای 49 لەو هێرشە 3 كەس لە هێزەكانیان شەهید بوونە ."
Top