دڵشاد شەهاب: ژمارەی كورسی تەنیا پێوەر نییە بۆ بەشداری كردنی لایەنەكان لە حكوومەت
راشیگەیاند: بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی كورسییەكان تەنیا پێوەر نابێت، بە هۆی ئەوەی بارودۆخی كوردستان و ئەو یەكریزیەی سەرجەم لایەنەكان لە سەری كۆكن، بێگومان پێویست بەوە دەكات هەر یەكەمان هەندێك لە داخوازیی و بگرە لە مافەكانی خۆشی نەرمی نیشان بدات بۆ ئەوەی لەخاڵێكدا بە یەك بگەین.
باوەڕی خۆشی نیشاندا بەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو ئەو روحییەتە هەیە.
