پارتى به‌رنامه‌ى 4 ساڵى داهاتووی حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م حزبه‌كان
\'ئاماده نین ده‌ستور بخرێته گفتۆگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه\'
ئه‌ندامێكى شاندی دانوستانكارى پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێ تا ئێسته گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌م به‌رده‌وامه و پارتى ئاماده نییه ده‌ستور بخاته ناو ئه‌و گفتوگۆیانه.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی شاندی دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند ئێسته پارتى خه‌ریكى نووسینه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى هه‌رێمه بۆ 4 ساڵى داهاتوو، كه پارتى له‌و به‌رنامه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تگوزراى و چاكسازى له حكومه‌تدا ده‌كات و دواى نووسینه‌وه‌ى به‌رنامه‌كه ده‌درێته حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى تێبینى خۆیان له‌سه‌ر بنووسنه‌وه\'.
گوتیشى \'پارتى ئاماده نیه و رازیش نابێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستورى هه‌رێم بخرێته چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه\'.
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه \'پارتى خۆى یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ڵام لایه‌نه‌كانى تر خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و جێگری حكومه‌ت\'.
ئاشكراشى كرد \'به‌هۆى هاتنى پشووى سه‌رى ساڵى نوێوه، دانوستانه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى 8 دواده‌كه‌ون بۆ ساڵى ئاینده و دانیشتنه‌كانى ئه‌مجاره‌ش بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى هه‌رێمه\'.
باس‌نیوز
