ئاماژەیەک بە سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
هەورامی هەروەها دەڵێ: بە گشتی دۆخی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕەپانی پراکتیزەکردنی سیاسەتی دەرەوە، بۆ هەر یەکە یان کاراکتەرێکی نێودەوڵەتیی، پێویستی بە زانینێکی وردی ناسینی ژینگەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان هەیە لە کاتی ئێستاداو حاڵی بوونە لە ئاڕاستەو رووگەکانی ئایندەی ، ئەوەی لە ژینگەی پێوەنديی نێودەوڵەتیدا ئێستا دەگوزەرێت، جۆرێکە لە قۆناغی راگوزەر Transitional Period واتە، ئەو دۆخەی کە بەهۆی نەمانی دوو جەمسەری و کورتخایەنی تاکجەمسەری ئەمریکا وهەنگاونانی جیهان بەرەو فرە جەمسەر بوون Multi-Polar یان بەرەو بێ جەمسەری Non-Polar، جۆرێك لە بارودۆخی نێودەوڵەتی هیناوەتە ئاراوە، کە تیایدا، بڕیاری یەکلاکەرەوە ناتوانرێت بەرامبەر پرسە نێودەوڵەتییەكان بنرێت کە پێوەندی بە شەڕو ئاشتی هەیە، رۆڵی زلهێزی ئەمریکا بەرەو پووکانەوە لە هەندێ ناوچە دەڕوات، یان بەلای کەمەوە ناتوانێت ئەوەی لێی چاوەڕێ دەكرێت، بیهێنێتە دی، زلهێزەکانی دیکەی جیهان یان ئەوەتا هێشتا بەتەواوی سەریان هەڵنەداوە.
شایانی باسە هێمن هەورامی دەڵێ: ةشوناسی ئێمە لە هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی کە تا ئێستا دەوڵەتێکی سەربەخۆ نین و وەک هەرێمێکی فیدراڵ لە ناو وڵاتێکداین کە عیراقە، بۆیە سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لەم قۆناغەدا، ناچێتە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتی سەربەخۆ و رەسمی، لەگەڵ ئەوەشدا، هەرخودی سەدەی ٢١ بەو پێیەی کە تەنیا سەدەی دەوڵەت-نەتەوە نیيەو پرۆسەکانی گلۆبالیزەیشن و شۆڕشی تەکنۆلۆژیا و پرسەکانی پەیوەست بە شەڕوئاشتی لەسەر گۆڕەپانی نێوەدەوڵەتی و تێکهەڵکێشی بازاڕ و ئابووری و پرسی سەقامگیری، ئەو بابەتانە نین کە بە تەنيا بە دەوڵەت-نەتەوەکان بەڕێوەبچێت و کارەکتەری دیکەی نادەوڵەتی لە ئاڕاستەی و کاریگەریدانان لەسەر ئەو پرسانە، نەخش دەگێڕن، بۆیە لە سەدەی ٢١، لە پاڵ پرسی پێوەندی دیپلۆماسی فەرمی لەسەرئاستی دەوڵەتاندا، پرسی پارادیپلۆماسی (Paradiplomasy) هاتۆتە ئارا. دیاسن، لەم ئاماژە کورتەدا، ناتوانین بچینە سەر وردەکاری ئەکادیمی لە سەر پارادیپلۆماسی، بەڵام بە پەیوەست کردنی بە ناساندنی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو خەسڵەت ومیکانیزمانەی کە لە پارادیپلۆماسیدا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان بایەخی پێدەدرێت، هەرێمی کوردستان توانيویەتی سیاسەتێکی دەرەوەی سەرکەوتوو پراکتیزە بکات و سەربەخۆ بێت لەوپارادایمەی کە حکومەتی عیراق بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەیبووە.
بۆ خوێندنەوەی بابەتەكە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (958)
