لەخورماتوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هاوڵاتیەك دەكوژن

لەخورماتوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هاوڵاتیەك دەكوژن
چەند چەكدارێكی نەناسراو لەگەرەكی عەسكەری قەزای خورماتوو هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و لەئەنجامدا سەرۆكی خێزانی ئەو ماڵە لەپێش چاوی منداڵەكانی دیكوژن.
تاریق محەمەد ئەفسەر لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو راگەیاند: دەرەنگانی شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو لەگەرەكی عەسكەری قەزای خورماتوو هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و سەرۆكی خێزانی ئەو ماڵە لەپێش چاوی منداڵەكانی دەسترێژی گوللەی لێدەكەن و دەیكوژن.
گوتیشی: كوژراوەكە ناوی (حەیدەر ئیسماعیل)ـە و بەنەتەوە توركمانە و بەمەزهەب شیعەیە و خاوەنی چێشتخانەیە، لەئێستەشدا هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوەیان لەبارەی هۆكاری كوشتنی ئەو هاوڵاتیەوە دەستپێكردوە.

Top