كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: مانگی داهاتوو كارتی ئەلیكترۆنی دەگات
وتیشی: پێرەوكردنی ئەو سستەمەش دەبێتە هۆكارێك بەوەی بتوانرێ لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین رێژەی دەنگدەران دەنگ بدەن، هاوكات رێگرییش لە ساختەكاری دەكات، بڕیار وایە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كارتەكە بگاتە دەست كۆمسیۆن.
ئەوەشی خستەروو: بڕیار وایە لە 15ی مانگی داهاتوو كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بگاتە دەست كۆمسیۆن، هاوكات دوای گەیشتنی لە 30ی هەمان مانگ بەسەر دەنگدەرانی عێراق دێتە دابەش كردن.
