گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له دهۆك خۆی خنكاند توندوتیژیش به‌رامبه‌ر پیاوان زیادی كردوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو سه‌عات حه‌وت، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌ناوی (چ، ت) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ له پارێزگای دهۆك خۆی خنكاند.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: \"دوای گه‌یشتنی تیمی پۆلیس به شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری دهٶک و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردوه\"".
هاوكات هه‌ر شه‌وی رابردوو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌وڵێكی دیكه‌ی خۆ كوشتن له لایه‌ن پۆلیسه‌وه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، دوای ویستوویه‌تی له رێگه‌ی چه‌قۆوه خۆی بكوژێت، دواتر ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌و ئێستا له ژێر چاودێری ورددایه\"".
ئێواره‌ی دوێنێش به‌ندكراوێك له ناو گرتووخانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس له ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ له رێگه‌ی په‌ته‌وه خۆی خنكاند.
پێشتریش دوو گەنجی تەمەن 18 ساڵ له پارێزگای دهۆك پێكه‌وه خۆیان كوشت كه هه‌ردووكیان خوێندكاری ئاماده‌یی بوون.
به‌پێی ئامارێكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستانیش ساڵ له‌دوای ساڵ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به پیاوان زیادی كردوه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 11 مانگی ئه‌مساڵدا 217 پیاو توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه، له‌وانه‌ش 51 یان خۆیان كوشتووه، پێنجیشیان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه كوژراون، له ساڵی 2012 دا 163 حاڵه‌ت هه‌بووه، له ساڵی 2011 دا 111 حاڵه‌ت و له ساڵی 2010 شدا 86 حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به پیاوان تۆمار كراوه.
بخهندان"
