داوا دەكرێت، حكوومەتی هەرێم سەقامگیری بۆ سلێمانی بگێڕێتەوە... پەرلەمانتارێكیش ئاسایش بە هەڵكوتانە سەر مزگەوتەكان تۆمەتبار دەكات
پەرلەمنتار لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی، شێركۆ جەودەت، بۆ ژمارەی ئەمڕۆی شەرق و لئەوسەتی ڕوون كردووەتەوە، \""دۆخێكی لەبارچووی ئەمنی لە سلێمانی بەرپا بووە بە هۆی هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە و نالۆژیكانەی هەندێكی كارمەندانی ئاسایش بە هەڵكوتانە سەر مزگەوت و قوتابخانە ئایینییەكان و دەستگیركردنی پیاوانی ئایینی، هاوكات سوكایەتیكردن بە هاووڵاتیان، تەنیا لەبەر بەراوردكردنی توانستی هەریەك لە ئاساشی هەولێر و سلێمانی.\""
جەودەت، هێزەكانی ئاسایش بە \""لەباربردنی ئاسایش و سەقامگیری لە شار(سلێمانی)ـدا\"" تۆمەتبار دەكات و دەڵێت \""ئەو جۆرە هێزانە هیچ كات بەشێك نەبوون لە چارە.\""
ئەو دەڵێت، \""وەك پەرلەمانتارێك ئەركمە كە داوا بكەم سنوورێك بۆ ڕۆژانە دووبارەبوونەوەی وەها هەڵسەوكەوت لە سلێمانی بە تایبەت و هەرێم بە گشتی، دابنرێت؛ بە تایبەت پاش كوشتنی ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی و تەقینەوەكەی ئەم دواییەی ناوچەی سەرچنار لە سلێمانی. هەروەها زۆرێك لە ڕووداوی كوشتن و دزی كە سلێمانی لە ماوەی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینیوە.\""
ئەو پەرلەمانتارە رەتیشی كردەوە كە داواكاریی لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، بۆ موزایەدەی سیاسیی بێت؛ جەختیشی كردەوە كە ئەوەی ئەو داوای دەكات لە ئەرزی واقیعدا هەیە و لێدوانەكانیشی دژبە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان نین كە بەرپرسانی پۆستە بەرزەكانی ئاسایشی ئەو شارەیان بەدەستەوەیە. هەروەها دەڵێت كە ئەو داواكەی ئاراستەی دامەزراوە حكوومییەكان دەكات نەك پارتیی دیموكراتی كوردستان.
سلێمانی لە ماوەی ڕابردوودا بە قۆناخێكی نائاساییدا تێپەڕ دەبێت، بە تایبەت پاش كوشتنی سەرۆكی تیمی پاساوانەكانی سەرۆككۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، جەلال تاڵەبانی، هەروەها تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و تەقینەوەی بۆمب لە سەرچنار.
لای خۆیەوە ئاوات محەممەدی قایمقامی سلێمانی بە هەمان ڕۆژنامەی ڕاگەیاندووە، دۆخی سلێمانی بەو ئاستە نەگەیشتووە كە لایەنی باڵا لە دامەزراوەكانی هەرێم و ئاسایش بێنە ناویەوە و سەقامگیریی بۆ بگەڕێننەوە. جەختیشی كردەوە كە دۆخی سلێمانی جێگیرە و هێزەكانی ئاسایش لە ئەگەری كەوتنە بەر مەترسیی شارەكە لە هەر گومانێك ئەركی خۆیان بەجێ دێنن.\""
ئاوات محەممەد هەروەها دەڵێت، \""تیرۆر دەیەوێت ئەزموونی هەرێم بكاتە ئامانج و جیاوازی لە نێوان حزبێك و ئەوی دیدا ناكات.\""
گوتیشی كە ئەركی هەموو حیزب و لایەنە حكوومییەكانە لە هەرێمی كوردستان، كار بكەن لەپێناو سەقامگیری شاری سلێمانیدا. قایمقامی سلێمانی، هاوكات لێدوانی جەودەتی بە موزایەدەی سیاسیی ناو برد؛ چونكە وەك ئەو دەڵێت، دۆخی سلێمانی جێگیرە و ژیان تێیدا بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت.
PNA"
