خالید شوانی: ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی سەلبی سەیری ھێزەکانی سوپای دیجلە دەکەن

خالید شوانی: ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی سەلبی سەیری ھێزەکانی سوپای دیجلە دەکەن
نوێنەرێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند, ھێزەکانی دیجلە بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان رەوانەی دووزخورماتوو و ناوچانەکە نەکراون بەڵکو بۆ تێکدانی ئەو ناوچانە ھاتوون, تا ئێستا ھیچ گروپیکی تیرۆریستی دەستگیر نەکردوە, بۆیە ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی سەلبی سەیریان دەکەن.



لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خالید شوانی وتیشی: ھێزەکانی سوپای دیجلە ناتوانن کۆنترۆڵی بارودۆخی ئەمنی ھیچ پارێزگایەکی عێراق بکەن, بۆیە ھاوڵاتیان, بەتایبەتی خەڵکی دووزخوماتوو بەشێوەیەکی سەلبی دەڕواننە ئەو سوپایە لەبەر ئەوەی بەھۆی بوونی ئەو ھێزە لەناوچەکانیان تووشی زەرەرێکی زۆر بوونە.


ئاماژەیدا: ھاوڵاتیان پێیان وایە, ھێزەکانی دیجلە بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان رەوانەی ئەو ناوچانە نەکراون بەڵکو بۆ تێکدانی ئەو ناوچانە ھاتوون, بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆی تێدا رووبدات, نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی قەزای خورماتوو بکەن کە رۆژانە کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت, تا ئێستا ھیچ گروپیکی تیرۆریستی دەستگیر نەکردوە, بۆیە داوا دەکەین لەو ناوچانە دەربکرێن و ھێزیکی دیکە کە لەسەرجەم نەتەوەکانی شارەکە پێکبھێنرێت, لە شارۆچکەکە جێگیربکرێت.

دووزخوماتوو رۆژانەی کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت, ھاوڵاتیانیش لەترسدا ماڵەکانیان بەجێ ھێشتووە و پەنایان کەرکوک بردووە, تاکو بەتەواوەتی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
Top