گه‌نجێكی تری سلێمانی له سوریا كوژرا
پێگه‌ی \"دووربین\"" بڵاویكرده‌وه كه له‌ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێمی سوریا، ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی خه‌ڵكی سلێمانی له‌شاری حه‌له‌ب كوژرا.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه \""ئه‌و گه‌نجه ناوی كاوان بووه و له‌ساڵی 1995 له گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی له‌دایك بووه و ماوه‌ی 8 مانگه گه‌شتۆته شام و په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی نوسره‌وه كردووه و نازناوی خه‌تاب كوردستانی بووه\"".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و گه‌نجه خوێندكاری پۆلی شه‌شی دیراساتی ئیسلامی بووه.
پێگه‌كه رایگه‌یاندووه كه \""ئه‌مڕۆ له نزیك حه‌له‌ب له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای سوریا، فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كاوان كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
تائێستا چه‌ندین گه‌نجی كورد كه به ناوی \""جیهاد\""ه‌وه چوونه‌ته وڵاتی سوریا له‌ناو گروپه توندڕه‌وه چه‌كدارییه‌كاندا كوژراون.
خه‌ندان"
