رۆژنامەی ئێندیپێندنت: بارزانی دیارترین كەسایەتی ساڵی 2013 یە

 رۆژنامەی ئێندیپێندنت: بارزانی دیارترین كەسایەتی ساڵی 2013 یە
ئەمڕۆ رۆژنامەی ئەندیپێندنتی بەریتانی لە میانەی بڵاوكردنەوەی رووداوەكانی ساڵی دووهەزارو سێزدە ، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بە دیارترین كەسایەتی كە شوێن پەنجەی ئەرێنیی هەیە لە سەر ئاستی كوردستان و جیهان بڵاوكردەوە .

بەپێی رۆژنامەكە ئەو كەسایەتییانەی كە لە دوو سەردەمی جیادا ژیاون و خاوەن شارەزاییەكی تەواون لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا؛ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە كە توانی چارەنووسی كورد دیاری بكات لە چوارچێوەی عێراقدا .

بەپێی رۆژنامەكە بارزانی دووچاری ئەركێكی نائاسایی بۆتەوە لەنێوان شكتهێنانی لەناكاوی دوای راپەرینی ساڵی هەزارو نۆسەدو نەوەت و یەك و ئەو سەركەوتنە لەناكاوەی كورد دوای كارەساتەكەی سەدام حوسێن لە كوێت كە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئازادی لە كوردستان لێكەوتەوە . ئێستاش هەرێمی كوردستان لە ناوچە دەگمەنەكانی سەر رووی زەوییە كە گەشەسەندێكی ئابووری راستەقینەی تێدا روویداوە دوای دۆزینەوەی نەوت و غاز لەو هەرێمەدا.

بەپێی رۆژنامەكە بارزانی پەیوەندییەكی هاوسەنگی هەیە لە گەڵ ئەمەریكا و ئێران و توركیا و حكومەتی عێراق و نەبووتە بارمتە یان قوربانی هیچ وڵاتێك لەم وڵاتانە . دیارترین ئەو وێنانەی ئەمساڵ لەگەڵ بوونی دژمنایەتی كۆنی نێوان تورك و كورد ، بارزانی بەجلی كوردییەوە لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردوگان لە ئامەد لە توركیا ، بە زمانی كوردی باسی لە برایەتی نێوان كورد و تورك كرد .

بەپێی هەواڵەكەی رۆژنامە بەریتانییەكە نەتەوەی كورد لە سەركەوتنێكی تەواو نزیك بۆتەوە ئەویش بە بوونی بارزانی كە سەرۆكێكی لەخۆبوردە و كەسێكی واقیع بینە و پارێزگاری لەو هەڵوێستانەشی دەكات بۆ ئەوەی لە سەركەوتندا سوودی لێببینێـت .
Top