كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بە شێوەیەكی كردەنیی دەست پێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
بە پێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەك لەدەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە پێی خشتەیەكی دیاریكراو دەست بە ئامادەكارییەكانی كردووەو لەم چوار چیوەیەشدا وەك هەنگاوی یەكەم كۆمسیۆن داوا لە قەوارە سیاسییەكان دەكات ئەوانەی دەیانەوێ بەشداری لەو هەڵبژاردنە بكەن سەردانی ئۆفیسەكانی كۆمیسیۆن لە هەرێمی كوردستان بكەن بە مەبەستی تۆماركردن و پەسەندكردنی قەوارە و هاوپەیمانییەكان و پێشكەشكردنی لیستی پاڵێوراوان بەگوێرەی ئەو ماوە كاتییانەی دیاریكراون.
وەك لە زانیاریەكاندا هاتووە ماوەی تۆماركردن و پەسەندكردنی هاوپەیمانێتی و پێشكەش كردنی لیستی ناوی پالێوراوان بەم شێوەیە راگەیاند: تۆماركردن و پەسەندكردنی قەوارەكان (لە 24/12/2013 تا 27/12/2013)، تۆماركردن و پەسەندكردنی هاوپەیمانییەكان (لە 24/12/2013 تا 28/12/2013)، پێشكەشكردنی لیستی پاڵێوراوان (لە 24/12/2013 تا 2/1/2014).
Top