دوزخورماتوو.. كۆمەڵە چەكدارێك تەواوی ئەندامانی خێزانێكی بە ڕەگەز توركمان دەكوژن
سەرچاوەیەكی ئەمنیی شارۆچكەی دوزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕاگەیاند
كە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە هەڵدەكوترێتە سەر ماڵێكی دانیشتووی قەزای دوزخورماتوو كە بە رەِگەز توركمان و شیعەمەزهەبن؛ تەواوی ئەندامانی ئەو ماڵە دەكوژن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، دوای ڕووداوەكە پۆلیسی قەزاكە گەیشتنە شووینی ڕووداوەكە و تەرمی كوژراوەكانیان ڕەوانەی دادی پزیشكی كرد و لێكۆڵینەوەیش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
