ئاهه‌نگێكى به كۆمه‌ڵ بۆ ئاواره‌كانى رۆژئاوا ساز ده‌كرێت
ڤیان به‌شار له ڕێكخراوی (ژین) و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه رایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ كاروباری مرۆیی هه‌ڵده‌ستێت به سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێكخستنی ئه‌و ئاهه‌نگه به كۆمه‌ڵه، هه‌روه‌ها تێكرای خه‌رجیه‌كانیان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
گوتی ’ئێمه ئامانجمان له‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه بارودۆخێكی وا بۆ ئه‌وانه بڕه‌خسێنین كه هه‌ست به سه‌ختی ژیان نه‌كه‌ن و درێژه به ژیانی ئاسایی خۆیان بده‌ن’.
هه‌روه‌ها گوتیشى ’هه‌ر ئه‌مڕۆ 10 بووك و زاوا له كه‌مپی داره‌شه‌كران و 10 بووك و زاوایتر له كه‌مپی كه‌ورگۆسك ده‌به‌ن بۆ هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئاماده‌كاریه‌كانیان بكه‌ین و بۆ هه‌ر یه‌ك له‌وانه جل و به‌گی پێویست به ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه ده‌كڕین و كه‌ل و په‌لی جوانكاری و پێداویستیه‌كانیتریان بۆ دابین ده‌كه‌ین’.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا ئاهه‌نگه‌كه له شاری هه‌ولێر له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ئاماده‌بوونی خزم و كه‌سی بووك و زاواكان به‌ڕێوه ده‌برێت.
باس‌نیوز
