له‌ناو مزگه‌وته‌كانى سلێمانیدا ده‌ست به‌سه‌ر به‌ڵگه‌ى مه‌ترسیداردا ده‌گیرێ
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌رِو خۆپیشاندانه‌كان له سوریا، ژماره‌یه‌ك گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان به‌ناوى جیهاده‌وه روویان له سوریا كردووه، كه به‌پێى زانیاریه‌كان تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 150 گه‌نجیان له سوریادا ماون و كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان 18-22 ساڵه، تاوه‌كو دوومانگ له‌مه‌وبه‌ریش 40 گه‌نجى رۆشتوو گه‌رِاونه‌ته‌وه كوردستان، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌وه تێگه‌یشتوون ئه‌و شه‌رِه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به جیهادو ئایینى ئیسلامه‌وه نییه، به‌ڵكو كیشه‌و شه‌رِێكى ناوخۆیی وڵاتێكه‌و په‌یوه‌ندى به رژێمى سوریا‌و ململانێ سیاسیه‌كانى ناوخۆوه هه‌یه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى (باس‌نیوز) ئێستا ژماره‌یه‌ك گه‌نجى دیكه له‌و گه‌نجه كه رۆشتوونه‌ته سوریا داواى گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌ڵام چاوه‌رِوانى لێبوردن ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاسایشى كوردستانه‌وه بۆیان ده‌ربكرێت، به‌ڵام رێوشوێنه‌كانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجانه توندبووه‌و ئه‌وانه‌شى ده‌گه‌رِێنه‌وه زانیارى ته‌واو هه‌یه له‌سه‌ریان و ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیرده‌كرێن.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئاسایشى سلێمانى له چه‌ند رۆژى رابردوو چاودێرى خستووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى و ١١ مزگه‌وتى پشكنیوه‌و ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له لاپ‌تۆپ و كه‌لوپه‌لى خه‌ڵكانیك كه له مزگه‌وته‌كان ده‌خوێنن، به‌پێى زانیاریه‌كان چه‌ندین به‌ڵگه‌ى مه‌ترسیدار ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆئه‌و كاره‌ى ئاسایشى سلێمانى نیگه‌رانى ده‌ربرِیووه، ئه‌وانیش به‌ڵگه‌كانیان بۆ خستوونه‌ته‌رِوو.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى به‌رِێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ (باس‌نیوز) ئاشكراى كرد ئاسایشى سلێمانى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى پێداون و ئه‌وانیش به وه‌زاره‌تى ناوخۆ و لێژنه‌ى به‌دواداچوون له رۆشتنى گه‌نجان بۆ سوریاى ده‌ده‌ن، گوتیشى ’ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه ساخببنه‌وه‌و راست بن ئه‌وه به‌ڵگه‌ى زۆر مه‌ترسیدارن و پێویسته زۆر به‌ووردى چاودێرى ئه‌و دۆخه بكرێت’.
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه دوومانگ پێش ئێستا نزیكه‌ى 40 گه‌نج له گه‌نجه رۆشتووه‌كان گه‌رِاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا گه‌رِانه‌وه‌یان زه‌حمه‌ت بووه، چونكه ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیریان ده‌كات، گوتیشى ’ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه به‌وان دراون، نیگه‌رانى ئه‌وانى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ره‌واندووه‌ته‌وه‌و ئه‌و دۆخه‌ى گه‌نجان پێویستى به ئاگه‌دارى و چاودێرى هه‌موولایه‌كه’.
باس‌نیوز
