حكومه‌تی هه‌رێم پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی دیاریكرد
ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێبێت، وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان له خوشك و برایانی مه‌سیحی، رایده‌گه‌یه‌نین كه رۆژانی 25 و 26/ 12/2013 له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
هاوكات وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی 1/1/2014 كه رێكه‌وتی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی تازه‌ی زایینیه پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت\".
وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم هیوای خواست هه‌ردوو جه‌ژی له‌دایك بوون و سه‌ری ساڵی تازه ببێته مایه‌ی زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و به‌خته‌وه‌ری بۆ هاوڵاتیان.
"
