وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا
رۆژنامه‌ی سه‌باح، له‌زاری دلێر قادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه نازانرێت ئاستی وه‌فده‌كه له چ ئاستێكی به‌رزدا ده‌بێت، به‌ڵام پێشبینیی كرد نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فده‌كه بكات.
دلێر قادر ئاشكراشیكرد كه مه‌به‌ست له سه‌ردانی وه‌فده‌كه، تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵه، له دیارترینی ئه‌و كێشانه‌ش، بودجه‌ی ساڵی 2014 یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاندووه كه به‌مدواییه كێشه‌ی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌وڵێر و به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و سه‌ردانه‌كه‌ش بۆئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
پێشتر، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی نوێنه‌ری له‌و لیژنه بچوككراوه‌دا نییه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی ساڵی 2014 پێكی هێناوه.
خه‌ندان
