سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدییەوە، به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزدییه‌كان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدییه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشک و برایانی کوردی ئێزدی لە کوردستان و جیهان ده‌که‌م.
بە درێژایی مێژوو یەکێک لە شانازییەکانی گەلی کورد قووڵبوونەوەی ئەو فرەیی و پێکەوەژیان و تەباییەیە کە لە نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی ئایینی و نەتەوەییدا لەسەر خاکی کوردستان هەبووە و ئەرکی سەرەکیی هەموومانە بیپارێزین و ڕێگە نادرێت لەژێر هیچ ناونیشانێک و بەهیچ بیانوویەک دەست بۆ مافەکانیان و ئەو پێکەوەژیانە جوانەمان ببرێت.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و ساڵ لەدوای ساڵ لە سایەی کوردستانێکی ئارام و ئازاد‌دا و به‌خێروخۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
19/12/2013
