ئه‌مساڵ هه‌ولێر جیاواز له ساڵانى رابردوو ئاهه‌نگ ده‌گێرێ
تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر راگه‌یاند، ئێستا رازاندنه‌وه‌ى شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌ستى پێكردوه وه‌كو خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ پێشوزاریكردن له شه‌وى سه‌رى ساڵ له شارى هه‌ولێر، گوتیشى ’له شه‌وى سه‌رى ساڵدا له‌به‌رده‌م پاركى شانه‌ده‌ر ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى فراوان به‌رێوه ده‌چێت كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ندى كورد و فارس و عه‌ره‌ب تێدا به‌شدار ده‌بن و له ئاهه‌نگى شه‌وى سه‌رى ساڵدا به ره‌سمى هه‌ولێر نازناوى پایته‌ختى گه‌شتیارى وڵاتانى عه‌ره‌بى پێ ده‌درێت’.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ’له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه له شه‌وى 25 ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستده‌كرێت به ئاهه‌نگێرانى تایبه‌تى خۆیان كه چه‌ندین جۆر چالاكى ئاینى و هونه‌رى ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، تا شه‌وى سه‌رى ساڵ ده‌خاێنێـت، به‌ڵام له هه‌ولێر ته‌نیا شه‌وى سه‌رى ساڵ ئاهه‌نگ ده‌گێردرێ’.
باس‌نیوز
