شەش گیراوەکەی تری رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر ئازاد دەکرێن
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار، راگەیاند کە ئەو شەش گیراوەکەی تری رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئازاد دەکرێن.
مستەفا شێخە، رەحمان پیرۆتی، چیا مەللاک، پێشەوا عەلیپوور، محەمەد فەرهادزادە و ئامانج سەڵەواتی ئەو شەش گیراوەن کە بریارە لە هەفتەی داهاتوودا ئازاد بکرێن.
لەم هەفتەیەدا دوو کەسی تر بەناوەکانی عەلی ئیسماعیل نەژاد و فازل عارف کە لەگەڵ ئەو شەش کەسە دەستگیر کرابوون ئازاد کران.
زیاتر لە 40 رۆژ پێش ئێستە ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پرۆتستۆکردنی لە سێدارەدانی کوردەکان لە ئێران لەبەردەم کونسولخانەی ئێران لە هەولێر خۆپێشاندانیان کردو بەتۆمەتی بەردبارانکردنی کونسولخانەکە، 8کەس لە رێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانە دەستگیر کران.
باسنیوز
