زاخۆ.. 13 ئۆتۆمبێل پێكدادەدەن

 زاخۆ.. 13 ئۆتۆمبێل پێكدادەدەن
لە ئاكامی پێكدادانی 13 ئۆتۆمبێل لەشاری زاخۆ، 12 كەس گیان لەدەستدەدەن و 14ی دیكەش بریندار دەبن.

پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا كە سێ دانەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەبوون و لەئاكامدا چەند ئۆتۆمبێلێكیان گڕیان گرتووە.

گوتیشی \"بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان، لە رووداوەكەدا 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و 14 كەسیش برینداربوونە\"".





رووداو"
Top