حکوومەتی ھەرێم: بەھیچ شێوەیەک لە گەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دانین
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: کە هەرێمی کوردستان بەنیازە 22لیوای پێشمەرگە دابمەزرێنی و ئێستا 13یان تەواوبوون.
بە گشتی لیواکان 160ھەزار پێشمەرگە لەخۆ دەگرن. ھەرێمی کوردستان کار بۆ دروستکردنی ھێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو دەکا کە ئێستاشی لەگەڵدابێ بەھۆی شەڕی ناوخۆ و رووداوەکانی پێش ساڵی 1998ئەو ھێزە سەر بەحزبەکان بوون و ھێشتاش بەشێکیان لەو چوارچێوەیەدان.
پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە لەساڵی 2010ەوە دەستیپێکردووە، لەکۆتایی ئەمساڵدا 13لیوای تەواودەبێ ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار یاوەر، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ بەھۆی توانای دیاریکراوی ماڵی وەزارەت و نەبوونی سەربازگەی، پێویست پرۆسەی یەکسختنەوەی پێشمەرگە دوا دەکەوێ و بە خێرایی ناچێتە پێشەوە. ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی رەخنە لە بەرپرسانی عێراق و بەدیاریکراوی وەزارەتی بەرگریی دەگرێ لە پێنەدانی بەشە بودجەی ھێزی پێشمەرگە و دەڵێ لە ساڵی 2007ەوە ھیچ بڕە بودجەیەکیان لە عێراق وەرنەگرتووە کە دەگاتە 13تریلیۆن دینار، لەوبارەیەوە گوتی: پێشمەرگە کە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق لە ساڵی 2004ەوە کە بودجە بۆ عێراق تەرخاندەکرێ تا 2013 بڕی 13 تریلیۆن دینار پشکی پێشمەرگەیە لەو بودجەیە، ئەگەر ھی ساڵی 2014شی بخرێتە سەر دەکاتە 15تریلیۆن دینار کە ھیچی بە پێشمەرگە نەدراوە.
