ڕەشەبایەكی بەهێز قەزای چۆمانی گرتۆتەوە
لەگەڵ ئەوەی بەهۆی نەبوونی دەزگای كەش ناسی لە ناوچەكە نەمان توانی بە شێوەیەكی زانستی ئاستی خێرایی باكەو پلەكانی كەش و هەوای ناوچەكە دەست نیشان بكەین، وەك هاوڵاتیانیش بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر دەیخەنە روو، بوونی ئەو رەشەبایە تواناكەی بە شێوەیەك خێرایە كە لە زۆرێك شوێنی ناوچەكە لق و پۆپی درەختەكانی شكاندوەو هەروەها شەپۆلێكی سەرمای بۆ ناوچەكە هێناوە كە زیاتر لە سێ كاتژمێری رۆژیش بەستەڵەك بوون دروست دەكات.
هەروەها داواكارن لە لایەنی پەیوەندیدار كە سوتەمەنی زیاتریان بۆ دابین بكرێت، چوونكە ساردی و سەرمای ئەمساڵ پێویستی بە بڕێكی زۆری سووتەمەنی دەبێت و دەست خستنی ئەو بڕە سوتەمەنیەش لە بازار بڕە پارەیەكی زۆری گەرەكە.
